وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی
٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٣٤٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە
و چوار هەزار و ٢٣٣ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی
تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٣٤٤ حاڵەتی
نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٨٠٨ حاڵەتیان لە بەغدان.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، چوار هەزار و
٢٣٣ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، و ٥٥ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیانلەدەستداوە.
بە پێی
ئامارەکانی تەندروستى تا ئێستا ٤٠٠ هەزار و ١٢٤ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو
ژمارەیەش نۆ هەزار و ٧٩٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٣٣٢ هەزار و ٣٣٠ کەسیش لە نەخۆشییەکە
چاکبوونەتەوە.