بۆچی میلانیا ترەمپ ئەڵقەی هاوسەرگیریەکەی لە پەنجە ناکات؟

هەمەرەنگ 11/10/2020

Alternate Text

هۆکاری لەپەنجە نەکردنی ئەڵقەی هاوسەرگیریەیەکی میلانیا ترەمپ  خانمی یەکەمی ئەمریکا ، لەلایەن خاوەنی کۆمپانیایەکی تایبەت بە دروستکردنی خشڵەوە  ئاشکرا دەکرێت.

بە پێی میدیا ئەمریکیەکان، لە کاتی دەستگیرانداریدا ترەمپ مستیلەیەکی پێشکەش بە میلانیای کردووە، مستیلەکە لە چەند پارچە ئەڵماسی جیا دروست کرابوو و نرخی لەسەرو ٣٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکیەوە بووە.

بە پێی قسەی یەکێک لە دروستکەرانی مستیلەکە لە کۆمپانیای (کوین سمیس ماستەر) بۆ دروست کردنی خشڵ، زۆرێک لە ئەڵماسەکانی سەر مستیلەکە زیاتر بووە لە یەک مسقاڵ،  نرخی ئێستای ئەو مستیلەیە لە نێوان ٢٦٠ هەزار بۆ ٣٩٠ هەزار دۆلاری ئەمریکیدا دەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا بەرهەمهێنەرەکەی کۆمپانیای (کوین سمیس ماستەر) هۆکاری لە پەنجە نەکردنی ئەڵقەی هاوسەرگیریەکەی ترەمپ و میلانیای بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە مستیلەی دەستگیرانیەکەی زۆر بە نرختر و گرانترە بە بەراورد بە مستیلەی هاوسەرگیریەکەی، بۆیە لەدەست نەکردنی باشترە، سەرباری ئەوەش وتی کە لە پەنجە کردنی دوو مستیلە زۆر ناخۆش دەبێت بۆ کاری رۆژانە.

 

دۆناڵد ترەمپ لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا و لەساڵی ١٩٩٨ میلانیا دەناسێت، دوای مانەوە لە پەیوەندیدا بۆ ماوەی چەند ساڵێک، لە ساڵی ٢٠٠٥ بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا