مامۆستایەکى وانەى زانستەکان لە سوریا، هەموو
بابەتەکانى بە شێوەى گۆرانى و بە ئاوازێکى سەرنجراکێش بۆ خوێندکارەکانى دەڵێتەوە.
ئاژانسى روسیاتودەى بڵاویکردەوە، مامۆستا
نەشوان، مامۆستایەکى خەڵکى شارى تەرتوسى سوریایە و وانەى زانستەکان بە پۆلى نۆ دەڵێتەوە، ئەو
مامۆستا سورییە شێوازێکى نوێ و سەرنجراکێش بۆ وانە وتنەوە پەیڕەو دەکات و وانەکان
لەسەر شێوەى گۆرانى وتن راڤە دەکات.
ئەو مامۆستایە لەبارەى بیرۆکەکەیەو دەڵێت،
مامۆستا دەبێت بزانێت خوێندکارەکەى بە چ شێواز و رێگەیەک بابەتەکە وەردەگرێت،
ئەویش بەو شێوازە وانەکەى بۆ رونبکاتەوە، دەشڵێت شێوازەکەى سەرکەوتوو بووە و
دەستبەرداریشى نابێت.