بەهۆی درێژی قاچییەوە، کچێکی هەرزەکاری ئەمریکی ناوی چووە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارە پێوانەییەکان.
ماسی کۆرین، تەمەن ١٧ ساڵی ئەمریکی و درێژی قاچەکانی ٦٠٪ی درێژی هەموو پێیەکانی پێکدەهێنێت، بەڵام درێژی قاچەکانی وەک یەک نییە، درێژی یەکێکیان ١٣٤،٦ سانتیممەترە و ئەوی دیکەشیان ١٣٤،١سانتیممەترە.
دایکی ماسی کۆرین رایگەیاندووە، هەستی کردووە درێژی قاچی کچەکەی نا ئاساییە بۆیە بڕیاریانداوە بۆ لیژنەی تۆمارکردنی ناوەکانی کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکانی بنێرن.