پارچە شوێنه‌وارێكی
مێژوویی دوو هەزار ساڵە له ناوچه‌یه‌كی نزیك دهۆك دۆزرایەوە كه مێژووه‌كه‌ی بۆ
سه‌رده‌می شارستانیه‌تی هیلینستی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
حەسەن ئەحمەد قاسم،
بەڕێوەبەری شوێنەواری دهۆک راگەیاندووه "ئەو شوێنه‌واره کە بە زمانی هێلینستی
لەسەری نووسراوە، لە گرێ باڵیۆز کە شوێنەوارێکی مێژووییە لە رۆژئاوای سەنتەری
پارێزگای دهۆک و بە دووری ١٠ کیلۆمەتر لە سنووری قەزای سێمێل دۆزراوەتەوە".
ناوبراو ئه‌وه‌شی وتووه، شوێنه‌واره‌كه له‌لایه‌ن
چه‌ند شاره‌زایه‌كی كورده‌وه دۆزراوه‌ته‌وه ه هه‌ر خۆشیان كاری وه‌رگێڕانیان بۆ
شوێنه‌واره‌كه كردووه.
بەڕێوەبەری شوێنەواری دهۆک ڕایگه‌یاندووه،
لەسەر پارچە شوێنه‌واره‌كه ناوی پاشای سیلوقی هێلینستی دیمتریۆسی نووسراوە کە لە
ساڵی 1165 حکومڕان بووە، تێکستەکەش بە خەتی گریکی کۆن نووسراوە.
حەسەن ئەحمەد ڕاشیگه‌یاندووه
"شتێکی زۆر گرنگە، بۆ ئێمە گرنگە زانیاریمان لەسەر ئەو سەردەمە هەبێت، کە
سەردەمی ئەسکەندەری مەزن بووە. دوایی بڵاوبوونەوەی هونەر و زمانی هێلینستی لە
دەڤەرەکە، کە سەردەمێکی نوێ بوو، لەو سەردەمەدا هونەری رۆژهەڵات و رۆژئاوا
تێکەڵاوی یەک بوون".