وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێم ڕاگه‌یاند، لە
ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوو ٧٢٠ كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون.
سامان بەرزنجی،
وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەمیانی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە قەزای
زاخۆ رایگەیاند، لە ٢٤ كاتژمێردا ٢٦ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وتووه ، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری
رابردوو ٣٩٦ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.
ئه‌مه‌ش له
كاتێكدایه ئاماره‌كانی توشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێم له هه‌ڵكشاندا و ڕۆژانه
چه‌ندین هاوڵاتی گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن
و نه‌خۆشخانه‌كانیش ژماره‌یه‌كی زۆر
توشبوویان تێدایه .