دۆسیەی بە کۆیلەکردنی سێکسی لە ژاپۆن و کۆریاوە دەگاتە بەرلین

جیهان 12/10/2020

Alternate Text

لە بەرلینی پایتەختی ئەلمانیا، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ داکۆکی لە دۆسیەی ئەو ئافرەتانە دەکەن کە لە کاتی جەنگی جیهانی دوەەمدا ببون بە کۆیلەی سێکسی

لەم دواییانەدا بەرپرسانی بەرلین بڕیارێکیان داوە کە داوا لە چالاکوانانی کۆری دەکەن بە لابردنی پەیکەرێک کە وەکو سیمبوڵی داکۆکی کردن لە ئافرەتانی بەکۆیلە کردنی سێکسی دەبینرێت.

چالاکوانەکان داکۆکی لە مافی ئەو ئافرەتە کۆریانە دەکەن کە لەکاتی جەنگی جیهانی دووەمدا روبەڕووی بە کۆیلە کردنی سێکسی بوونەتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، بە پێی بڵاوکراوەیەک لە رۆژنامەی چوسەن ئەلبۆی کۆری، ئەم دۆسیەیە هێشتا لە نێوان تۆکیۆ و سیئۆل بە بابەتێکی هەستیار دادەنرێت.

 

هەروەها کۆریا پێداگری دەکات کە ژاپۆن هەوڵی زیاتر بدات بۆ راستکردنەوەی هەڵەکانی رابردووی.

دانانی پەیکەرەکە لە یەکێک لە شوێنە گشتیەکانی بەرلین، بووە هۆی توڕەبوونی ژاپۆن، و هەریەک لە وەزیری دەرەوە و سەرۆک وەزیران پەیوەندیان بە بەرلینەوە کرد بۆ لابردنی پەیکەرەکە.

ئەمەش بووە هۆی ئەوەی  شارەوانی میتی لە بەرلین داوا بکەن بە لابردنی پەیکەرەکە و بەکار نەهێنانی شوێنە گشتیەکان بۆ مەرامی سیاسی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا