فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق و شاندی پێشمەرگە رێککەوتن

کوردستان 13/10/2020

Alternate Text

کۆبوونەوەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق  و شاندی پێشمەرگەی هەرێـم  کۆتایی هات و لەسەر چەند خاڵێک رێکەوتن.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ ی تشرینی یەکەم،  شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە  گەیشتنە شاری بەغداد و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ  فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، هەردوو لا لەسەر چەند خاڵێك رێککەوتن.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە کۆبوونەوەکە بڵاوکراوەتەوە، هەردوولا لەسەر کردنەوەی سەنتەرێکی هاوبەشی ئەمنی  رێککەوتون کە لە هەولێر و بەغداد دەبێت.

هاوکات خاڵێکی دیکەی کۆبونەوەکە رێککەوتن بووە لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی سەربازی ئەمنی بۆ روبەڕووبونەوە و هەڵسەنگاندنی هەڕەشە ئەمنیەکان.

لە خاڵی سێیەم و کۆتا خاڵدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و شاندەکەی پێشمەرگەی هەرێم رێکەوتوون لەسەر دەستپێکردنی چەند رێککارێکی هاوبەش بۆ دامەزراندنی سەنتەرێکی هاوبەش لە دیالە بۆ روبەڕووبونەوەی تیرۆر و مەترسیەکانی ناوچەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا