زۆرینەی ئەو کردارە خۆنەویستانەی کە مرۆڤ ئەنجامیان دەدات، دەکرێت ڕەنگدانەوەی کەسایەتیی ئەو کەسە بخەڕوو، بەو پێیەی هەندێک کەس زۆرترین کات موبایلەکانیان بەدەستەوەیە، بە چەند شێوازێکی جیاواز دەیگرن بەدەستیانەوە و بەکاریدەهێنن.
ماڵپەڕی برایتساید لە ڕێگەی شێوازی هەڵگرتنی مۆبایلەوە کۆمەڵێك لایەنی نادیاری کەسایەتی مرۆڤی خستووەتەڕوو، بەم جۆرە:
- بەکارهێنانی مۆبایل بە یەك دەست:
واتای ئەوەیە کەسێکیت متمانەت بە خۆتەوە و ئامادەیت سەرکێشی بە هەموو شتێکەوە بکەیت، بەڵام بە ژیرانە، ئەمەش یارمەتیت دەدات بگەیت بەوەی دەتەوێت.
- بە دەستێك مۆبایلەکە هەڵدەگریت و بە دەستەکەی دیکەت بەکاردەهێنیت:
ئەم ڕێگەیە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەسێکی ژیریت، زیرەکیت، بەتوانایت. بیر لە هەموو کردارەکانت دەکەیتەوە پێش ئەوەی هەر بڕیارێك بدەیت و ڕێگە نادەیت هیچ شتێك لە خۆیەوە لە ژیانتدا ڕووبدات، ئەمەش وادەکات بەئاسانی هەڵنەخڵەتێنرێیت، بەڵام لە هەمانکاتدا لە بابەتی سۆزداریدا هەڵە دەکەیت و بڕیاری خێرا دەدەیت.
- بەکارهێنانی هەردوو دەست:
واتای ئەوەیە کەسێکیت دەتەوێت بەپەلە شتەکان بکەیت، ئامادەیت بۆ ئەوەی بڕیار بدەیت یەکسەر لەو کاتەی شتێك ڕوودەدات، دەتوانیت بە خێرایی و بەباشترین شێوە خۆت لەگەڵ بارودۆخە نوێیەکاندا بگونجێنیت.
- هەڵگرتنی مۆبایل بە دەستێك و بەکارهێنانی پەنجەی دەستەکەی ترت:
ئەم ڕێگەیە واتای ئەوەیە کە کەسێکی ئارەزووی داهێنان دەکەیت و بیرۆکەی باش و جیاواز هەیە لە مێشکتدا، دەتەوێت لە ژیانتدا ئەنجامیان بدەیت و سەرکەوتوو دەبیت تێیدا.