هونەرمەندێکی "ناسراو" کۆچی دوایی کرد

هەمەرەنگ 14/10/2020

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ هونەرمەندی میسڕی، مەحمود یاسین لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوای کرد.

 
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٤ی تشرینی یەکەم، عمرۆ مەحمود یاسین کوڕی ئەو هونەرمەندە بڵاویکردەوە، مەحمود یاسینی ئەکتەر کۆچی دوایی کردووە.

مەحمود یاسین ئەکتەرێکی بەناوبانگی میسڕی بوو لە ساڵی ١٩٤١ لەدایکبووە و هەر لە منداڵیەوە خولیای شانۆ و ئەکتەری هەبووە، لە ناو هونەری عەرەبیدا پێگەیەکی گەورەی هەبوو.

 

ئەو ئەکتەرە، هاوسەرگیری لەگەڵ ئەكتەرێکی میسڕی کردووە و خاوەنی دوو منداڵە کە هەردووکیان لە بواری فیلم و شانۆدا کار دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا