بڕیاری نوێ لەبارەی رێککارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا درا

کوردستان 14/10/2020

Alternate Text

کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆتایی هات و کۆمەڵێک بڕیاری نوێ دەرکرا.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕووبونەوەی کۆرۆنا بڕیاریانداوە هەرکەسێک پابەند نەبێت بە بەستنی ماسکەوە سزا دەدرێت.

هاوکات ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاشکرای کرد، بڕیاریانداوە خوێندن بە شێوازی ئاوێتە لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەردەوام بێت.

داوایشیکرد، دایکان و باوکان و خوێندکاران لێیان تێ بگەن، ئەم بڕیارە بۆ ئەوە خوێندکاران نەهێننەوە بەشە ناوخۆییەکان و ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر بڵاوببێتەوە.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا