كاره‌باى سلێمانى ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

کوردستان 15/10/2020

Alternate Text

كاره‌باى سلێمانى رایگەیاند،‌ بڕیاری لێخۆشبوونی له‌ ١٥٪ی قه‌رزی كاره‌بای هاوبه‌شان له‌ ٣١ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٠دا كۆتایی پێدێت.

ئەمرۆ، ١٥ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٠، به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى لە راگەیەندراوێكدا  ڕایگەیاندووە "ئاگادارى گشت هاوبه‌شانى كاره‌باى سنورى پارێزگاكەمان دەكەینەوە كه‌ بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی لێخۆشبوون له‌ بری لە ١٥٪ی قه‌رزی كاره‌بای هاوبه‌شان له‌ ٣١ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٠ كۆتایی دێت و هاوڵاتیان دەتوانن لە ئێستادا سەردانمان بكەن".

 بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە ، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ده‌یه‌وێت سوودمه‌ندبێت له‌و بڕیاره‌، تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانی به‌شه‌كانى فرۆشتنى وزه‌ی كاره‌با لە سنورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى دابه‌شكردنى كاره‌با بكه‌ن .

لە ماوەی ڕابردوو بە مەبەستى بردنی پارەی کارە بۆ فەرمانگەکانی حکومەت لەلایەن هاوڵاتیانەوە ، حکومەت بڕیاریدا هەر کەس خۆی  قەرزەکە بداتەوە ئەوە ١٥%ی لێخۆشدەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا