ژمارەیەک ئاوارەى عێراقى لە تورکیاوە گەڕێندرانەوە

عێراق 16/10/2020

Alternate Text

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق رایگەیاند، ٧٣ ئاوارەى عێراقى کە لە خێوەتگەکانى ئەستەنبوڵ و قرم بوون لەسەر ئەرکى حکومەت گەڕێنراونەتەوە بۆ شارەکانى عێراق.

 ئەمڕۆ هەینى ١٦ى تشرینى یەکەم، لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى عێراق رایگەیاند، لەسەر ئەرکى حکومەت و بەمەبەستى گەیاندنەوەى ئاوارە عێراقییەکانى تورکیا، ژمارەیەک پاس نێردراون بۆ ئەو وڵاتە و ئەمڕۆش ٧٣ ئاوارەى عێراقى کە لە خێوەتگەى ئەستەنبوڵ بوون گەیەنرانەوە خاکى عێراق.

ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەت لە رێگەى پلانێکى هاوبەشى وەزارەتەکانى کۆچ و گواستنەوەوە پلانى هێنانەوەى سەرجەم ئاوارە عێراقییەکانى هەیە، بەتایبەت ئەو ئاوارانەى لە تورکیا، سوریا و لوبنان و وڵاتانى دیکەى ناوچەکە نیشتەجی بوون و خوازیارى گەڕانەوەن بۆ عێراق.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا