پوتین: ئەو چەکەى ئێمە هەمانە ئەمریکا نییەتى

جیهان 16/10/2020

Alternate Text

سەرۆکى روسیا رایگەیاند، سوپاى وڵاتەکەى چەندین جۆر چەکى هەیە کە ئەمەریکا نییەتى و روسیا لە رووى سەربازییەوە لە پێش ئەمەریکاوەیە.

 میدیاکانى روسیا بڵاویانکردەوە، فلادیمێر پوتینى سەرۆکى ئەو وڵاتە لە کۆبونەوەى لەگەڵ ئەنجومەنى ئاسایشى وڵاتەکەى رایگەیاندووە، روسیا خاوەنى چەندین جۆر سیستەمى بەرگرى و هێرشکردنى نوێیە کە ئەمەریکا نییەتى، ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو جۆرە چەکە نوێیانەى ئەوان هەیانە سوپاى ئەمریکا نییەتى.

لە کۆبوونەکەیدا لەگەڵ ئەندامانى ئەنجومەنى ئاسایشى وڵاتەکەى، سەرۆکى روسیا ئاماژەى بە درێژکردنەوەى ماوەى پەیماننامەی چەکی ستراتیژیی (ستارت -3) نێوان روسیا و ئەمریکا کردووە و رایگەیاندووە، مۆسکۆ خوازیارى درێژکردنەوەى ماوەى ئەو پەیماننامەیەیە بۆ ساڵێکى دیکە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ساڵى ٢٠١١ وە پەیماننامەیەک بە ناوى (ستارت -3) لە نێوان مۆسکۆ و واشنتندا واژۆ کراوە و بە پێى ئەو پەیماننامەیە، پێویستە لەسەر هەردوولا چەکە ئەتۆمییەکانیان و موشەکی بالیستی کیشوەربڕ و چەندین چەکی دیکەى سوپاکەیان کەمبکەنەوە، لەسەرەتاى ساڵى ٢٠٢١دا ماوەى ئەو پەیماننامەیەى نێوان روسیا و ئەمریکا کۆتایى دێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا