تۆمەتبارێکى هێرشکردنە سەر دەرمانخانەکەى هەولێر دەستگیرکرا

کوردستان 17/10/2020

Alternate Text

لە راگەیەنراوێکدا پۆلیسى هەولێر بڵاویکردەوە، ئەو دوو کەسەى کە رۆژى پێنج شەممەى رابردوو هێرشیانکردە سەر کارمەندانى دەرمانخانەیەک لە هەولێر، دواى ٢٤ کاتژمێر لە رووداوەکە یەکێکیان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

 دەقى راگەیەنراوى پۆلیسى هەولێر..

راگەیەنراوێک لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر
دوای بڵاو بوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە دووکەس ھەڵدەکوتنەسەر دەرمانخانەیەک لە شاری ھەولێر تیمێکی تۆکمەمان پێکھێنا لە پۆلیسی بەشی دەشتی ھەولێر  و پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوان و پۆلیسی بەشی چالاکییە مەدەنییەکان وە  کەمتر لە (٢٤)کاتژمێر رۆژی ھەینی  تۆمەتبارێکی سەرەکیمان بەناوی (ف .ع .ق )دەستگیر کردو وە ھێزەکانمان سەرقاڵی دستگیرکردنی تۆمەتباری دووەمن دەستبەجێش  پەراوی بۆ کراوە و درایە دەست یاسا بەپێی مادەی(٤٣٠)لە یاسای سزادان ھەر لەساتی یەکەمی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە تادەستگیر کردنیان  پارێزگاری ھەولێر وەک بەرپرسی ئەمنی شار  خۆی لەسەر ھێڵ بوو لەگەلمان و بەدواداچونی دەکرد وەلێرەوە دڵنیایی دەدەینە ھاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری ھەولێر کە پۆلیس شەو و رۆژ  لە ئەرکدادەبن بۆ پاراستنی سەروماڵیان بەرقەراربوونی ئەمنییەت وە خۆشمان بەخزمەتکاری ھاوڵاتیان دادەنێین.
              عميد دلێر نجار
بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگاری ھەولێر

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا