بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە دوای ڕووداوەکانی ئەمڕۆی بەغدا، ڕایگەیاند، بە ھیچ پاساوێک سوکایەتی بە ئاڵای
کوردستان جێگای قبوڵکردن نییە.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بافڵ تاڵەبانییە:
ئاڵای پیرۆزی کوردستان، شکۆی نەتەوەیی و قوربانیدان
و بەرهەمی خوێنی شەھیدانمانە، ھیچ بیانوو و پاساوێک جێگای قبوڵکردن نابێت کە دەستدرێژی
بێت بۆ خاک و ئاڵاکەمان کە قوربانیمان بۆداوە.
ئێمە مێژووی خۆمان خۆشدەوێت کەمێژووی برایەتی و
پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن و سەرنەوینەکردنە بۆ دوژمنانی خاک و گەلەکەمان.
پاراستنی پیرۆزییە نەتەوەییەکانمان ئەمانەتی
باوباپیران و نیشتمان و یەکێتییەکەی مامە، کەدەستیپێوەدەگرین و دەیپارێزین.
لەھەمووکات زیاتریش پێویستمان بە یەکخستنی ڕیزەکانی
گەلەکەمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکان و لەگەڵ دڵسۆزەکانمان لە بەغدا و ھەرێمی
کوردستان بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان لەھەڕەشەکان بپارێزین.
ھەر شەکاوە بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان.
بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان