مەسرور بارزانی لە بارەی کارەبای هەرێمەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە

کوردستان 18/10/2020

Alternate Text

مەسرور بارزانی رایگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی خەرجی کارەبا چەند هەنگاوێک دەنێن  و ژێرخانی کارەبا نوێدەکەنەوە .

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، خواست لەسەر كارەبا لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە و حكومەت رۆژانە ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار دۆلار بۆ كارەبا خەرجدەكات.

 سەرۆکى حکومەت دەشڵێت، داواکاریی لەسەر بەکارهێنانی كارەبا لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان زیادیكردووە، ئەوەش  خەرجییەکی زۆر دەخاتە سەر حکومەت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەڵدەستن بە نوێكردنەوەی ژێرخانی كارەبا و پێشخستنی رێگاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، ئەوەش بە كەمكردنەوەی تێچووەكەی بۆ ئەوەی لە خەرجییەكانی پرۆژەكانی دیكەدا لەبەرژەوەندیی هاوڵاتیان بەكاربهێندرێت.

بە درێژای تەمەنى  حکومەتى هەرێم  کێشەکانی کەرتی کارەبا چارەسەر نەکراوە و لە نوێترین هەوڵیشدا حکومەت بڕیاریداوە کارەبا بداتە دەست کەرتی تایبەت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا