یەکەمین گۆرانی هاوبەشی نێوان گۆرانیبێژێکی ئیسرائیلی و گۆرانیبێژێکی عەرەبی لەماوەی ١٥ رۆژدا زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری هەبووە.
گۆرانی(یا سلام)کە بەهەردوو زمانی عەرەبی و ئیسرائیلی لەلایەن هونەرمەندان ليرد مارتزيانۆی ئیسرائیلی و وەلید جاسمی ئیماراتییەوە وتراوە، لەدوای رێککەوتنی هەریەکە لە ئیسرائیل و ئیمارات تۆمارکراوە.
ڤیدیۆ کلیپی گۆرانییەکە لە ماوەیەکی کەمدا زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری هەبووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، رێککەتنی ئیسرائیل لەگەڵ بەشێک لە دەوڵەتە عەرەبییەکان نارەزایەتی لێکەوتووەتەوە.