وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا زۆرترین ژمارەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو تۆمارکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا زۆرترین ژمارەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو تۆمارکرا.
روونیشیکردەوە، لەبەرپابەندنەبوون بە مەرجەکان و رێنماییەکانی تەندروستی، رۆژ بە ڕۆژ ژمارە و رێژەی توشبوون و مردن بە نەخۆشی کۆرۆنا زیاتر دەبێت.