پیاوێک بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دەستگیرکرا

کوردستان 19/10/2020

Alternate Text

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، کە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوسەرەکەی خۆی.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، کەسێکیان دەستگیکرکردووە، کە بە رەگەز عەرەبە و تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دراوەتە پاڵ لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری هەولێردا.

ئاشکراشی کردووە، تۆمەتبارەکە بە گوێرەی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراوە.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هەولێر

راگەیاندراوێک لەبەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

لە رێکەوتی10/10/2020 کاتژمێر 5ی بەیانی لە بازگەی(شێراوە)ی رێگەی هەولێر-کەرکوک پاش گومانکردن لەسەرنشینێکی تاکسی، بەناوی (عامرخضير حمادي) دانیشتووی بەغداد و دەستگیرکردنی، دەرکەوت ناوبراو لەهەمان ڕۆژ کاتژمێر٣:٣٠ بەرەبەیان هەڵساوە بەکوشتنی ژنەکەی خۆی بەناوی (هێلین خالد مصطفی) لە ناو هۆتێلێکی شاری ھەولێر و هەوڵی راکردنی دابوو.

دوای لێکۆڵینەوە لەگومانلێکراو دانی بەتاوانەکەی دانا و تیمەکانی لێکۆڵینەوە چوونە شوێنی رووداوەکە و تەرمی تاوانلێکراو لە ناو ژووەکەیاندا دۆزرایەوە، تاوانبار برایە بەردەم دادوەری لێکوڵینەوەو بە ماددەی(406) یاسای سزادانی عیراقی بەند کرا.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی

ئاسایشی هەولێر

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا