مەسرور بارزانی هەواڵێکی بۆ کرێنشینان راگەیاند

کوردستان 22/10/2020

Alternate Text

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند دەیانەوێت نرخی خانوو بۆ کرێنشینان کەمبکەنەوە.

مەسرور بارزانی لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە، دەمانەوێت نرخی خانووبەرە بۆ کرێنشینان هەرزان بکەین، هەر لەبەرئەمەشە وەبەرهێنان لەپرۆژەی نیشتەجێبوونی گونجاو ئەنجامدەدەین لەسەرانسەری کوردستان.

ئاشکراشی کردووە، ٤٢ پرۆژەی نیشتەجێبوون بە بودجەی ٣٣٢ملیۆن دۆلار جێبەجێدەکەن.

سەرۆکی حکومەت باسیلەوەشکردووە، جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانە دەبێتە هۆی هەرزانکردنی نرخی خانووبەرەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا