ئەمریکا سزای باڵیۆزی ئێران دەدات لە عێراق

جیهان 23/10/2020

Alternate Text

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند کە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەخاتە نێو لیستی سزاکانی ئەمریکاوە.

ستیڤن نوتچین، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، هۆکاری خستنی ئیرەج مەسجدی بۆ نێو لیستی سزاکانی ئەمریکا گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە فەرماندەیەکی باڵای فەیلەقی قودسە و ئەمریکا بە دەستێوەردان و شێواندنی باری ئەمنی عێراق تۆمەتباری کردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەمریکا ئیرەج مەسجدی و فەیلەقی قودسی بە هێرشکردنە سەر هێزە ئەمریکیەکان تۆمەتبار کردووە.
لە هەمانکاتدا ئەمریکا دوو بەرپرسی باڵای حزبوڵای لوبنانیشی خستۆتە نێو لیستی سزاکانیەوە بە تۆمەتی جیا جیا.
لە لایەکی دیکەشەوە ئەمریکا سزای دارایی بەسەر سێ دەزگای میدیایی ئێران سەپاندووە بە تۆمەتی دەستتێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە وا بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا