دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەک کە مەفرەزەکانی پەکەکە لە سەر سنوری ئێران و لە ناوچەی مووسەکی سەر بە شارباژێڕ رانە مەڕی هاوڵاتییەکیان بردووە و داوای سەرانە دەکەن BMC زانیارییەکان پشت راستدەکاتەوە.
سەرچاوەیەک لە ناوچەکە کە خۆی شایەتحاڵی رووداوەکە بووە بە BMCراگەیاند، هەواڵەکە راستە و مەفرەزەکانی پەکەکە بوونەتە هۆی بێزاری و کێشە بۆ خەڵکی ناوچەکە.
ئەوەشی ئاشکراکرد، لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێل بەسنوری ناوچەکەدا دەیوەستێنن و سەرانە و پارەی لێدەسێنن یاخود ئەگەر ئاژەڵ بگوازنەوە ئەوا ئاژەڵەکانیان لێدەستێن و بەرامبەر بڕە پارەیەک دەیان گەڕێننەوە بۆ خاوەنەکانیان.
سەرچاوەکە جەختیلەوەکردەوە، چەند جارێک هێرشیان کردووەتە سەر هاوڵاتیانی ناوچەکە و ئازاری خەڵكیان داوە، ئەگەر هاوڵاتیان بیانەوێت هاتوچۆ بکەن بە سنوور و ناوچەکەدا بە ئاژەڵەوە ئەوا دەبێت پێشوەختە مەفرەزەکانی پەکەکە ئاگادار بکەنەوە تا کێشەیان بۆ دروست نەکەن.