رووداوێکی هاتوچۆ چوار قوربانی لێکەوتەوە

کوردستان 24/10/2020

Alternate Text

کەمێک لەمەوبەر لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی کەرکوک-سلێمانی، چوار کەس بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ شەممە، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، لەرووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی کەرکوک-سلێمانی لە ئاست کۆمەڵگەی تەیناڵ لەسنوری ناحیەی بازیان ئۆتۆمبێلێکی جۆریBMW وەرگەڕا.

 

لە ئەنجامی رووداوەکەدا چوار کەس برینداربوون، کە ئەندامی یەک خێزانن پێکهاتوون لە سێ ئافرەت و یەک پیاو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا