نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی
جيهاندا بە ٤١ دۆلار و ٧٧ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٣٩ دۆلار
و ٨٥ سەنت دەفرۆشرێت.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت پەیوەندى بە رەوشى ئەمنى
وڵاتانى بەرهەمهێن و پەیوەندییە سیاسییەکانى نێوان وڵاتانى زلهێز و بەرهەمهێنى نەوتەوە
هەیە، لە لایەکى دیکەشەوە بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە بە زۆربەى وڵاتانى
جیهاندا و کەمبوونەوەى چالاکییە پیشەسازییەکان نرخى نەوت بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە.