تەندروستی جیهانی:مەترسی بەڕێوەیە

جیهان 24/10/2020

Alternate Text

سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهان رایگەیاند، دوو مانگی داهاتوو زۆر مەترسیدار دەبێت بە تایبەت لە نیوەگۆی باکوری گۆی زەوی.

 تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس، سەرۆکی رێخراوی تەندروستی جیهانی لە نوێترین کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە لە قۆناغێکی مەترسیدارداین، دوو مانگی داهاتوو زۆر سەخت دەبێت، بەتایبەت لەو وڵاتانەی دەکەونە نیوەگۆی باکوری زەوی.

ئاشکراشیکرد، لەهەندێک لە وڵاتدا بەشێوەیەکی ترسناک رێژەی تووشبوانی کۆرۆنا لەبەرزبوونەوەدایە.

لەلایەکی دیکەوە ماری ڤان کیفنۆف، شارەزا لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکرد، لەماوەی ٤٠سەعاتدا ٤٤٥هەزار حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە نیوەیان لەوڵاتانی ئەوروپادا بوون.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا