عێراق.. ئەوانەى بێکارن ٢٠ ملیۆن دینار قەرزیان پێدەدرێت

عێراق 24/10/2020

Alternate Text

بانکى رەشید لە نوێترین بڕیاریدا رایگەیاند، ئەو کەسانەى بێکارن بڕى ٢٠ ملیۆن دینار قەرزیان پێدەدرێت و بڕیارەکەش هەردوو رەگەز دەگرێتەوە.

 ئەمڕۆ شەممە ٢٤ى تشرینى یەکەم، نوسینگەى راگەیاندنى بانکى رەشید بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە، بەمەبەستى پەرەپێدانى پرۆژە و بازرگانى بچوک، بانکەکە بە بڕى ٢٠ ملیۆن دینار وەک قەرز هاوکارى  کەسانى بێکار دەکات و هەردوو رەگەزەکەش دەتوانن لە وەرگرتنى ئەو قەرزە سودمەندبن.

لە بارەى وردەکارى و مەرجى پێدانى قەرزەکەش بانکى رەشید ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەى خوازیارن لەو بڕیارە سودمەندبن، پێویستە فەرمانبەرێکى حکومى کەفالەتییان بکات و شوێنێکى گونجاو بۆ پرۆژەکەیان بەکرێ بگرن پاشان سەردانى بانکى رەشید لە بەغدا یاخود لقەکانى ئەو بانکە لە پارێزگاکان بکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکى رەشید ساڵانە چەندین جۆر پێشینە و قەرز بە چین و توێژە جیاجیاکان دەدات و لە دیارترینیان بڕیارى پێدانى ١٠ ملیۆن دینار بوو بۆ هاوسەرگیرى دووەم  کە لە چەند رۆژى رابردوودا لەلایەن بانکى رەشیدەوە راگەیەنرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا