سەگێکی رەنگ سەوز جیهانی "سەرسام"کردووە

هەمەرەنگ 24/10/2020

Alternate Text

زۆرینەمان لەگەڵ بینینی سەگی رەنگ سپی، رەش، قاوەیی، بەڵەک راهاتووین، بەڵام هەرگیز سەگێکی رەنگ سەوزمان نەبینیوە، مەگەر بە بۆیاخی تایبەت رەنگکرابێت.

لەیەکێک لە گوندەکانی ئیتاڵیا خاوەنی کێڵگەیەک بووە، کە خاوەنی سەگێکی مێینە بوو، سەگەکەی چەند بەچکەیەکی بوو کە سەرجەمیان رەنگی سپی بوو جگە لەیەک دانەیان بە رەنگێکی سەوزەوە لەدایکبوو.

خاوەنی کێڵگەکە بەهۆی رەنگە سەوزەکەیەوە سەگەکەی ناوناوە (فستق) بەڵام تا ئێستا هۆکارەکەی نازانێت.

شارەزایانی بواری پزیشکی ڤێتەنەری دەڵێن، ئەم حاڵەتە بەهۆی بوونی ماددەی ( بيليفيردين)بووە لە سکی دایکیاندا، بەڵام پێشبینی دەکرێت لەگەڵ گەورەبوونی رەنگەکەی کاڵ ببێتەوە و ببێتە سپی.

ئەمە لەکاتێکدا خاوەنی سەگەکان ئومێدی هەیە، لەدایکبوونی ئەو سەگەی ببێتە هیوایەک بۆ کۆتاییهاتن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا