چەند هەنگاوێک بۆ پارێزگاریکردن لە ژیانی هاوسەری

هەمەرەنگ 24/10/2020

Alternate Text

گرنگیدان بە هەستەکانی یەکتر و دووبارەکردنەوەی ووشەی خۆشەویستی لەو ڕێگەیانەن کە دەبێتەهۆی پتەوکردن و پاراستنی پەیوەندی هاوسەران.

ماڵپەڕی "بەزکیتۆ" لە بابەتێکدا ئاماژە بە چەند هەنگاوێک دەکات بۆ پارێزگاریکردن لە ژیانی هاوسەری و ووتنی چەند دەستەواژەیەک کە هۆکارە بۆ سەرکەوتنی ژیانی هاوسەران، ئەوانیش:
- لەکاتی خۆشی و ناخۆشییەکاندا پاڵپشتی یەکتربن
- بوونی بڕواو متمانە بەیەکتری
- لەهەر دەرفەتێکدا بۆت گونجا وشەی "خۆشمدەوێیت"ی بۆ دەرببڕە
- ڕێز لە بیروبۆچوونەکانی یەکتر بگرن
- گرنگی بە یەکتر بدەن و ناوبەناو سوپرایز بۆ یەکتر بکەن
- کێشەکانی نێوانتان بە کەس مەڵێن
-یەکتر لە هەستە ڕۆمانسییەکان  بێبەش مەکەن

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا