شارەوانی هەولێر رایگەیاند، ١٥ هەزار
کارتی دیکە تاپۆ دەکرێن و مامەڵەکانیان رەوانەی تێبینەرایەتی تۆمارگەی عەنکاوە و
تۆمارگەی هەولێر کراوە بۆ ئەوەی رێکارە یاساییەکان بە زووی تەواو بکرێت.
راگەیاندی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردووەتەوە، لە سنووری شاری هەولێر، ١٥ هەزار کارتی دیکە تاپۆ دەکرێن
و بەشیک لەو کارتانەش مامەڵەکانی تەواو بووە.
هەر لە راگەیاندنەکەدا هاتووە، کارتەکان لە سنوری
گردەڕەشە ، پیرزین-کەرک٢ و کەرتی بیریات، تاپۆ دەکرێن و مامەڵەکانیان نێردراوە بۆ تیبینەرایەتی
تۆمارگەی عەنکاوە و بەڕێوەبەرایەتی تۆمارگەی هەولێر بەمەبستی تەواوکردنی رێککارە
یاسییەکان.
ئاماژەبۆئەوەشکراوە، لەو ١٥ هەزار کارتە، پێنج هەزاریان لە سنوری ناوچەی پیرزین-کەرک٢ن رێکارە یاساییەکانیان لە شارەوانی هەولێر
تەواوبووە و رەوانەی تێبینەرایەتی عەنکاوە کراون بۆ بە کۆتاهاتنی مامەڵەکان.
لە
ماوەی رابردوودا شەش هەزار کارتی دیکە لە پارێزگای هەولێر لە سنوری کەرتی باغمرە شەهاب تۆمارکراون.