شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێم و عێراق دەکات

کوردستان 25/10/2020

Alternate Text

كەشناسێكی عێراقی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین ناوچە جیاجیاكانی  عێراق و هەرێم دەگرێتەوە.

حەسەن ئەسەدی، شارەزای بواری کەشناسی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لەفەیسبووك  بڵاویکردەوە، "بەهۆی هاتنی تۆپەڵە هەوایەكی شێدارو یەكگرتنی لەگەڵ ئەو هەوا ساردەی كە لە دەریایی ناوەڕاستەوە هەڵیكردووە، پێشبینی
دەكرێت هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین ناوچە جیاجیاكانی عێراق بگرێتەوە". 

ئەو شارەزایە ئەوەشی نوسیوە  " سبەی ئاسمان بەهەوری چڕ دابپۆشرێت زۆربەی ناوچەكانی وڵات نیمچە هەور بێت". 

ئەسەدی دەشڵێت، " ئەگەری بارانبارین لەناوچەكانی خۆرئاوای عێراق لەئارادایە، بەڵام تاڕادەیەك ئەگەرێكی لاوازە، پێشبینی ئەوەش دەكرێت لەناوچەكانی دیكەی وڵات كەش جێگیر بێت و ئاسمانیش هەور بێت". 

ئەمەش لە کاتێکدایە  ئەمساڵ بارانبارین دواکەوتووە و تا ئێستا کە نزیکەى ٣٥ ڕۆژ بەسەر وەرزی پایزدا تێپەریوە و بەڵام باران نەباریوە و شارەزایانی کەشناسیش دەڵێن هێشتا زووە بۆ ئەوەی مەترسی وشکە ساڵی هەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا