وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند ،
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا زیاتر له سێ هه‌زار كه‌سی تر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
و ٤٨ توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی بۆ دۆخی كۆرۆنا له سه‌رجه‌م
پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و ڕایگەیاندووە، كه له‌و
ماوه‌یه‌دا سێ هه‌زار و ٦٩١ كه‌سی تر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون.
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له
عێراق ٤٤٥ هه‌زار و ٣٩٨ كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش ٣٨٤
هه‌زار و ٥٩٣ توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و ١٠ هه‌زار و ٦٧١ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.