وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، بۆ ئهمساڵی
خوێندن بیر له بژاردهی تر دەکەینەوە و بەهەر نرخێک بووە ناهێڵین دەوامی ئەمساڵی
خوێندن بفەوتێت.
ئهمڕۆ دووشهممه ٢٦ی تشرینی یهكهم ئارام محەمەد وەزیری
خوێندنی باڵا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە رایگهیاند
"لەنێوان دوو بژاردەدا بووین، یان خوێندن رزگار بکەین، یان نەهیڵن ئەمساڵ بە
فیرۆ بڕوات و پشت بە خوێندنی ئاوێتە ببەستین".
وەزیری خوێندنی باڵا ڕاشیگەیاندووە " لە هەوڵداین ڕێگە چارەی
دیکە بدۆزینەوە و نەگەینە ئەوەی ناچاربین دەرگای خوێندن داخەین، ئەگەر ناچاربووین بەدیلێکی دیکە هەڵبژێرین بیر لە داخستنی
تەواوەتی دەرگای خوێندن ناکەینەوە و ناهێڵین ئەمساڵ بفەوتێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە
شێوەی ئەلیکترۆنییە و هاوڵاتیان و خوێندکارانیش ڕازی نین لە پرۆسەکە و دەڵێن هیچ
فێرنابن و پێداویستییەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی لە هەرێم دابیننەکراوە.