قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، وەک هاندانێک بۆ
کارەکانیان، نیوەى سزای ٢٠ هەزارەکەی نەبەستنى ماسک بۆ لیژنەکانە.
نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر
بە BMC ڕاگەیاند، وەک هاندانێک
بۆ جێبەجێکردنی کارەکانیان، ٥٠% سزای ئەو
٢٠ هەزارەی کە بەهۆی نەبەستنى ماسکەوە لە هەر هاوڵاتییەک وەردەگیرێت بۆ لیژنەکانە.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر رایگەیاند، له‌ئه‌مڕۆوه
هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له شاری هه‌ولێر و قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ر به‌پارێزگاكه ئه‌گه‌ر
ماسك نه‌به‌ستێت له‌ده‌ره‌وه ئه‌وا غه‌رامه ده‌كرێت به‌بڕی(٢٠ هه‌زار دینار) له‌هه‌مانكاتدا
ماسكیشی پێده‌به‌سترێت.
روونیشیکردووەتەوە، غه‌رامه ده‌كرێت
به‌بڕی ٢٠هه‌زار دینار له‌هه‌مانكاتدا ماسكیشی پێده‌به‌سترێت، خۆ ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا
ئاماده‌نه‌بوو بڕه پاره‌كه بدات، ئه‌وا ده‌برێته نزیكترین بنكه‌ی پۆلیس له‌وێ
ده‌ستبه‌سه‌رده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی بڕه غه‌رامه‌كه دەدات.
ئەم بڕیارەی پارێزگای هەولێر دوای
بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ دێت کە داوایکردبوو هاوڵاتیان ناچاری بەستنی ماسک بکرێن.