بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر داوا لە خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی جۆری لاندکرۆزەر و پرادۆ و لێکزس دەکات گەر بیانەوێت پارچەیەکی ئۆتۆمبێلەکەیان بگۆڕن لەپێشتردا ئاگاداریان بکەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، سه‌رجه‌م خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانی له‌جۆره‌كانی (لاندكرۆز، لكزس،پرادۆ) و هه‌ر جۆره ئۆتۆمبێلێكی دیکە، كه له‌كاتی ئیستادا ده‌ستكاری شێوه‌ی پێشه‌وه‌یان ده‌كرێت وه‌هه‌ندێك پارچه‌یان ده‌گۆڕدرێت بۆئه‌وه‌ی به‌مۆدیلێكی تازه‌تر و به‌رزتر ده‌ربكه‌ون، ده‌بێت به‌ر له‌ده‌ستكاریكردن و گۆڕینی هه‌ر پارچه‌یه‌ك له‌ئۆتۆمبێله‌كانیان سه‌ردانی هاتووچۆ بكه‌ن و ره‌زامه‌ندی وه‌ربگرن هاوشێوه‌ی گۆڕینی ره‌نگی ئۆتۆمبێل و له‌پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ده‌ست به‌گۆڕینی پارچه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كانیان بكه‌ن.
جەختیلەوەشکردووەتەوە، ئه‌و گۆڕینه ده‌بێته هۆی گۆڕینی ئاكاری ئۆتۆمبێل به‌مه‌ش پێویستی به‌ئاگاداركردنه‌وه و ره‌زامه‌ندی هاتووچۆ ده‌بێت.
هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت له‌كاتی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانە یان كڕین وفرۆشتن پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ناكرێت و ناچار ده‌كرێت به‌گۆڕینی پارچه‌كانی بۆ پارچه ئه‌سلیه‌كانی دووباره.