​سوودەکانی دانانی منداڵی بچوک لەسەر سک

هەمەرەنگ 27/10/2020

Alternate Text

دانانی منداڵ لەسەر سک بەمەرجێک لە ژێر چاودێری گەورەکاندابێت سوودی تەندروستی بۆ منداڵ هەیە، دەیپارێزێت لە تێکچوونی شێوەی سەر، ماسولکەکانی شان و ملی منداڵەکە بەهێزدەکات.

هەروەک لە هەواڵێکی ڕۆژنامەی "نیۆرک تایمز"دا بڵاوکراوەتەوە، دانانی منداڵ لەسەر سک لە باوەشی دایک یان لەسەر زەوی و جێگەی تایبەت بە منداڵ بێت سوودی بۆ منداڵ دەبێت.

ئێمی لۆنگ پزیشکی تایبەت لە بواری منداڵان و مامۆستا لە زانکۆی کوینزلاند لە ئوسترالیا، ئاشکرایدەکات کە دانانی منداڵ لەسەر سک توانای مێشکی منداڵ بەهێزتر دەکات، هەروەک لە توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٧دا هاتووە دایک و باوک کارێکی هەڵە دەکەن کە بە بەردەوامی منداڵەکانیان لەسەر یەک لا دادەنێن بەتایبەت منداڵانی تەمەن سێ بۆ نۆ هەفتە، کە هۆکارە بۆ تێکچوونی شێوەی سەریان و دروستبونی ئازار لە سەریاندا.


هەروەها دەشڵێت "دانانی منداڵ لەسەر سک یارمەتیدەرە بۆ نەمانی هەوکردنی سییەکانی منداڵ بەتایبەت ئەو منداڵانەی هەوکردنی سییان هەیە، هۆکارێکیشە بۆ کۆنترۆڵکردنی جوڵەی جەستە و سەریان".
ئێمی ئاماژە بەوەشدەکات کاتێک منداڵ بەخەبەرە دایک یان باوک منداڵەکە لەسەر سک دابنێن و چاویان لێیبێت، نەک تەنها بیخەنە سەر جێگەیەک و جێیبهێڵن، بەڵکو دەبێت لەسەر سک دابنرێت و قسەی بۆ بکرێت یان یاری بخرێتە بەردەم منداڵەکە تا توانا مێشکی و جوڵەییەکانی سەری زیاتربێت.


منداڵ دەبێت لەسەر پشت بخەوێنرێت کاتێکیش لەخەو هەستا بخرێتە سەر سک و یاری لەگەڵ بکرێت نەک بەتەنها بەجێبهێڵرێت کە مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا