نوێترین لێدوانى حکومەتى عێراق لەبارەى موچەوە

عێراق 27/10/2020

Alternate Text

وتەبێژى حکومەتى عێراق رایگەیاند، لە ئه‌گه‌رى ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی وه‌رگرتنی قه‌رز له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌، حکومەت چارەسەری دیکەی لایە و دڵنیایی هەیە لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە.

 ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٧ى تشرینى یەکەم، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند، لەبارەى دابینکردنى موچەوە پرسیارى ئەوەى لە وەزیری دارایی کردووە، چی دەکەن ئەگەر پەرلەمان یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی پەسند نەکات، لە وەڵامدا وەزیر پێى راگەیاندووە، حکومەت چارەسەری دیکەی لایە و دڵنیایی هەیە لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە، وتیشى بە پێى پێشبینییەکانى وەزارەتى دارایى، پەرلەمان ئەو بڕە پارەیە کەمدەکاتەوە کە حکومەت داوای قەرزکردنى کردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانیش بەستراوەتەوە بە ناردنى ٣٢٠ ملیار دینارەکەى بەغدا کە مانگانە حکومەتى فیدراڵى لەدواى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى خۆى ئەو بڕە پارەیەش بۆ هەرێم دەنێرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا