ئێران گوندەکانی سنوری سیدەکان تۆپباران دەکات

کوردستان 29/10/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی ئێران دووبارە گوندەکانی ناوچەی برادۆست لە ناحیەی سیدەکانیان تۆپباران کردووە، بەوهۆیەوە زیانێکی زۆریان بە ناوچەکە گەیاندووە.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەم، تۆپخانەکانی ئێران دووبارە ناوچەکانی سنوری سیدەکانیان تۆپبارانکردەوە و بەوهۆیە زیانێکی زۆر بەر ناوچەکە کەوتووە و ژمارەیەک گوندنشینی گوندەکانی ناوچەکە ئاوارەبوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان گوندەکانی( بن پەرێزە، پەلک،کەتینە، بنی رەشکین و بەریزین) لە سنوری برادۆست لە ناحیەی سیدەکان، بەر تۆپبارانەکانی ئێران کەوتوون و گوندنشینەکان بۆ پاراستنی ژیانیان ماڵەکانیان جێهێشتووە.

سەرچاوەیەک روونیشی کردەوە، لەئاکامی تۆپبارانەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا