هەڵەبجە.. یەکێتى زانایانى ئاینیى خۆپیشاندان دەکەن

کوردستان 30/10/2020

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ یەکێتى زانایانى ئاینیى هەڵەبجە بۆ دەربڕینى ناڕەزایەتى بەرامبەر سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.

 بە پێى زانیارییەکانى BMC بڕیارە ئەمڕۆ هەینى کاتژمێر ٣ى پاشنیوەڕۆ بە بەشدارى ژمارەیەک لە مامۆستایانى ئاینیى شارەکە و دەوروبەرى، یەکێتى زانایانى ئاینیى هەڵەبجە خۆپیشاندانێک لەبەردەم پەیکەرى عومەرى خاوەرەوە بۆ باخى گشتى شارەکە ئەنجامبدەن و دواتر پەیامى ناڕەزایەتى خۆیان بەرامبەر سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانى ئیسلام بخەنەڕوو.

لاى خۆشیەوە ئارام جەمال بەڕێوەبەرى ئەوقافى هەڵەبجە لەبارەى ئەو خۆپیشاندانەى مامۆستایانى ئاینیى شارەکەوە رایگەیاند، ئەو بابەتە پەیوەندى بە ئەوانەوە نییە و یەکێتی زانایان رێکیانخستووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دواى چەند لێدوانێکى سەرۆکى فەڕەنسا لەبارەى سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانى ئیسلام، ماوەى چەند رۆژێکە بەشێوازى جۆراوجۆر هەڵمەتێکى ناڕەزایى لە وڵاتانى عەرەبى و ئیسلامى دەستیپێکردووە، لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستانیش ٢٨ى ئەم مانگە شاندێکى پەرلەمانى کوردستان بەسەرۆکایەتى هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان سەردانى کونسوڵخانەى فەڕەنسایان لە هەولێر کرد و پشتیوانى خۆیان بۆ ئەو وڵاتە دەربڕى.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا