پەرلەمانتارێکى کۆمەڵ: بڕیارەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ تەنها لە دیوانى وەزارەت جێبەجێدەکرێت

کوردستان 30/10/2020

Alternate Text

لەبارەى قەدەغەکردنى بەرهەمى هەنار لەلایەنى وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێمەوە، عومەر گوڵپى پەرلەمانتارى کوردستان دەڵێت، بڕیارەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ و ناوخۆ بۆ قەدەغەکردنى بەرهەمەکان تەنها لە دیوانى وەزارەتەکاندا جێبەجێدەکرێت و هاوردەى ئەو بەرهەمانە بەردەوامە و "ئەگەر دەشڵێن وا نییە، بە بەڵگەوە ده‌یسه‌لمێنێت".

 عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت:"بە پێی‌ بەدواداچوونەکانم، وێڕای‌ قەدەغەکردنیان، بەڵام هەنار لە سنوری‌ سوریا، کەلەرم ‌و قەڕنابیت‌ و کاهوو لە سنوری‌ ئێرانەوە داخڵی‌ بازاڕەکانی‌ کوردستان دەبێت، بەمەش جوتیارو باخەوانی‌ هەژاری‌ کوردستان‌ زیانی‌ گەورەی‌ بەردەکەوێت، بێجگە لە ئابوریی هەرێم‌ و چوونە دەرەوەی‌ پارە".

وتیشى، "ئێستا کە وەرزی‌ پێگەیشتنیەتی‌، هێنانی‌ هەنار قەدەغەکراوە، بەڵام بە بڕی‌ (٢٨٥٠ - دوو هەزارو هەشت سەدو پەنجا) دۆلار بارهەڵگرێکى ٢٤ تەنی لە مەرزی‌ فیشخابوورەوە بۆ کریار دەهێننە هەولێر، بەباری‌ تایبەت".

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵانە لە وەرزى پێگەیشتنى بەرهەمە ناوخۆییەکاندا و بەمەبەستى ساغبوونەوەیان لەناوخۆدا، وەزارەتى کشتوکاڵ بەهاوکارى وەزارەتى ناوخۆى هەرێم هاوردەکردنى ئەوبەرهەمانە قەدەغەدەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا