دوای توشبوونی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە BMC، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر ناجێگیرە و لە دۆخێکی خراپدایە.
فرسەت سۆفی ماوەی دوو هەفتەیە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، و لەئێستادا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی هەرێم توشبوونی خۆیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندووە.