بەرپرسانی تورکیا کارگەیەکی دروستکردنی ماست و بەرهەمە شیرەمەنییەکانیان داخست کە یەکێک لە کرێکارەکانیان خۆی لە یەكێک لە حەوزەکانیدا شتووە.
لەلاپەڕەکانی سۆشیال میدیا گرتە ڤیدیۆی کەسێک بڵاوبووەتەوە کەلەناو کارگەیەکی شیرەمەنیدا لەناو حەوزێکی شیردا خۆی دەشوات و گۆرانی دەڵێت.
رەفتاری ئەو پیاوە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی تووڕەکردووە و بەرپرسانی تورکیشا بڕیاری داخستنی کارگەکەیان داوە.
لەگەڵ ئەوەدا بەرپرسی کۆمپانیاکە رەتیکردووەتەوە ئەو حەوزەی کارمەندەکە خۆی تێدادەشوات شیری تێدابووبێت بەڵام ئەمە بڕوای بە پشکنەرەکان نەهێناوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.