هەسارەی دۆزەخ دۆزرایەوە

هەمەرەنگ 07/11/2020

Alternate Text

 زانایانی بواری شوێنەوارناسی هەسارەیەکی نوێیان دۆزییەوە کە لەو هەسارەیەدا بەرد دەبارێت و چەندین دەریای گڕکانییان تێدایە، و لەبەر ئەمەش ناوییان لێنا هەسارەی دۆزەخ.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی دەڵێت،  هەسارەی دۆزەخ خێرایی با ٣٠٠٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و چوار هێندەی خێرایی دەنگ خێراترە.

سەرەڕای ئەوەش لە بەشێکیدا بەهۆی نزمی ئاستی نایترۆجین پلەی گەرماکەی سالب ٣٢٨ پلەی فەرهەنهایتە.

هاوکات لە بەشێکی تری هەسارەکە پلەی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە کە ٥ هەزار و ٤٣٢ پلەی فەرهەنهایتە، بەردەکانی شیدەکاتەوە وەک گڕکانی لێدێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا