یەکەم وتەی ترەمپ دوای هەڵبژاردنی بایدن وەک سەرۆک

دۆسیە 07/11/2020

Alternate Text

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، بایدن پەلە دەکات لەوەی خۆی وەک سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا نیشاندەدات و دەشڵێت، ڕۆژى دووشەممە تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەدات.
 
هاوکات ترەمپ لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان کۆشکی سپی  جێهێشت بەرەو و یانەی گۆڵف لە ویلایەتی ڤێرجینیا.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، جۆ بایدنی  کاندیدی دیموکراتەکان بووە ٤٦ـەمین سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا و لە دۆناڵد ترەمپی،  کاندیدی کۆمارییەکانی بردەوە.

 جۆ بایدن توانیویەتی زیاتر لە ٢٧٠ کورسی بە دەستبێنێت و بەمەش یەکلابووەتەوە کە ئەو دەبێتە سەرۆکی داهاتوو ویلایەتە یەکگرتووەکان.

ویلایەتى پەنسیلڤانیا بۆ بایدن یەکلای بووە و بەوەش ژمارەی کورسیەکانی گەیشتە ٢٧٣ کورسی و خۆی پێویستى بە ٢٧٠ کورسییبوو تا ببێتە سەرۆکی ئەمریکا .

هاوکات هەر دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکە جۆ بایدن لە تویتێکیدا ڕایگەیاند، " سوپاسی گەلی ئەمریکا دەکەم کە هەڵیبژاردم بۆ سەرۆکایەتی کردنی وڵاتە مەزنەکەمان".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا