د. لەتیف رەشید رایگەیاند، پێویستە دەزگا ئەمنییەكان لێكۆڵینەوە لە ھێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر بكەن و ھێرشبەران بە سزای خۆیان بگەیەنن.
د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عێراق لە پەیامێكدا لە بارەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر رایگەیاند:" ئەم جۆرە تاوانانە دەستدرێژییە بۆ سەر بەرژەوەندی گشتی دەوڵەت و ھاوڵاتییان و ھەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئارامی وڵات".
پێویستە ھێرشبەران بە سزای خۆیان بگەیەنن
ئاماژەی بەوەشكردووە:" پێویستە دەزگا ئەمنییەكان لێكۆڵینەوە لە ھێرشەكە بكەن و ھێرشبەران بە سزای خۆیان بگەیەنن، رێكاری پێویستیش بۆ دوبارەنەبوونەوەی ھێرشەكە بگرنەبەر".