مەسعود بارزانی بۆ بایدن: بە گەرمی پیرۆزباییت لێ دەكەم، دۆستی من

کوردستان 07/11/2020

Alternate Text

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ جۆو بایدن رایگەیاند، زۆر ئومێدەوارم و داواكارم كە دونیای ئازاد لەژێر سەركردایەتیی بەڕێزتان ئاشتی و گەشەی زیاتر ببینێت

 ئێوارەی ئەمڕۆ شـەممە ٧ی تشرینی دووەمی٢٠٢٠ مەسعود بارزانی بەبۆنەی ســەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا کرد.
ئەمەی خوارەوە دەقی تویتەکەیە:
بە گەرمی پیرۆزباییت لێ دەكەم، دۆستی من، سەرۆكی هەڵبژێردراو جۆ بایدن بۆ سەركەوتنت. زۆر ئومێدەوارم و داواكارم كە دونیای ئازاد لەژێر سەركردایەتیی بەڕێزتان ئاشتی و گەشەی زیاتر ببینێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا