یانەى چێڵسی لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و ئەمجارە چوار بە یەک لە شیفیڵد یونایتدی بردەوە.
ەمیانی یارییەکانی هەفتەى هەشتەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لەناو یاریگاى خۆی میوانداری یانەى شیفیڵد یونایتدی کرد.
چێڵسی بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆل بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر شیفیڵد بەدەستهێنا.
چوار گۆڵەکەى چێڵسی، تامی ئەبراهام و چایلۆیل و تیاگۆ سێلڤا و تیمۆ فێرنەر تۆماریانکرد.
بەو بردنەوەیە چێڵسی کۆی خاڵەکانی بۆ ١٥خاڵ بەرزکردەوەو سەرکەوت بۆ پلەى سێیەمی ریزبەندی خولەکە.