حەسەن ڕۆحانی پەیامێکى ئاراستەى بایدن کرد

جیهان 08/11/2020

Alternate Text

حەسەن ڕۆحانی پەیامێکى ئاراستەى بایدن کرد  و ڕایگەیاندووە،  داواتلێدەکەم قەرەبووی هەڵەكانی ڕابردووتان لەگەڵ ئێران بكەنەوە .

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لەپەیامێكیدا داوای لە جۆوبایدنی سەرۆكی هەلبژێردراوی ئەمریكا كردووە بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنەكەی ئێران و وڵاتە زلهێزەكانی جیهان كە لە ساڵی 2015دا مۆركراوە.

 ڕۆحانی  راشیگەیاندووە،  لە دوای هاتنەسەر کاری بایدن دەرفەت کراوەیە لە بەردەم ئەمریکا  بۆ قەرەبووكردنەوەی هەڵەكانی ڕابردوو وگەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنە نێودەوڵەتییەکە.

 ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی دەسەڵاتی ترەمپدا ئەمریکا قورسترین سزای بەسەر ئێراندا سەپاند کە کاریگەری دیار هەبووە لەسەر لایەنى ئابوری و ملیارەها دۆلار زیانی بە ئابوری ئەو وڵاتە گەیاندووە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا