داعش لە رۆژئاوای بەغداد ١١ کەسی کوشت

عێراق 09/11/2020

Alternate Text

شەوی رابردوو لە رۆژئاوای شاری بەغدادی پایتەخت، لە هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر شارەکە، ١١ کەس بەهۆیەوە کوژران.

لە زاری سەرچاوەیەکەوە، سۆمەریە نیوز بڵاویکردووەتەوە، هێرشەکە لە رێگەی چەکدارانی داعش و بۆمبی دەستکرد ئەنجامدراوە لە ناوچەی رزوانیە لە رۆژهەڵاتی شارەکە، کە بەهۆیەوە پێنج ئەندام لە هێزە ئەمنییەکان و شەش هاوڵاتی کوژراون.
لەگەڵ ئەوەشدا، لە ئێستادا دۆخەکە کۆنترۆڵکراوە و بارو و دۆخی ناوچەکە ئاسایی بوەتەووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا