تەندروستی بەڕیتانیا وادەی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند

جیهان 10/11/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ، وەزیری تەندروستی بەڕیتانیا رایگەیاند، دەستەی تەندروستی وڵاتەکە ڕێنمایی کراوە بە خۆ ئامادەکردن بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی تشرینی دووەم، مات هانکۆک، وەزیری تەندروستی بەڕیتانیا، رایگەیاند، رێنمایی دەستەی تەندروستی وڵاتەکەی کردووە بە ئامادەبوون لەسەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا بۆ دابەشکردنی ڤاکسینەکە.

هانکۆک راشیگەیاند، ڤاکسیەنە بەڕێژەی ٩٠٪ سەرکەوتوو بووە لە تاقیکردنەوەکاندا، بەڵام ‌‌هێشتا تاقیکردنەوەی زیاتر ماوە پێش دەستکردن بە دابەشکردنی ڤاکسینەکە، هەروەها وتیشی دابەش کردنی ڤاکسین یەکێک لە هەنگاوەکان دەبێت بۆ چارسەر کردنی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پێش هەموو شتێک پێویستە لەسەرمان خۆپارێزی بکەین.

دوێنێ دووشەممە، بەهەماهەنگی کۆمپانیای فایزەر-ی بەڕیتانی و بیۆنتک-ی ئەڵمانی، ڤاکسینێکی سەرکەوتوو بۆ چارەسەر کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەندرا و  وا بڕیارە دەست بە دابەشکدنی بکرێت لە مانگی داهاتووەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا